تورکیا لەڕیزبەندی یەکەمدایە لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر

بەپێی ڕاپۆرتێک، کە ناوەندی چاودێریی ماددە هۆشبەرەکانی ئەورووپا   (EMCDDA)  ئامادەی کردووە، تورکیا یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە لە ڕیزبەندی یەکەم دان، لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە تورکیا ڕووی لە زیادبوون کردووە و لە ڕاپۆرتی ئاوی پیسی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢، کە ناوەندی چاودێریی ماددە هۆشبەرەکانی ئەوروپا (EMCDDA) ئامادەی کردووە، تورکیا یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە لە ڕیزبەندی یەکەم دایە، لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا.

 ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە بەکارهێنانی میتانفێتامین لە تورکیا، بەلجیکا، قوبرس، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، ئیسپانیا، دانیمارک،  فینلەندان لیتوانیا و نەرویج زیادی کردووە، بەتایبەتی لە ئیستەنبوڵ و ئەدەنە لە تورکیا.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترینی ئەو ماددە هۆشبەرانەی تیادا بەکار دێت.

س.س

Comments are closed.