ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم، ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندین کە بڕیاردراوە ڕێژەکە زیادبکرێت.
بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە فراکسیۆنی یەنەکە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: هەوڵی تەواو دراوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان. بەخۆشحاڵیەوە بریاردراوە رێژەکەیان بۆ زیاد بکرێت.
دەشڵێت: ئەو بڕە گەنمەی دانراوە بۆ جوتیارانی هەرێم بڕەکەی ٣٧٥ هەزار تۆن بوو، بەڵام رێژەکە زۆر کەمبوو هەوڵێکی زۆردرا بۆ زیادکردنی ئەو ڕێژەیە تا جوتیارانی هەڕێم زەرەرمەند نەبن .
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ پەیوەندیان پێوە کردین و پێیان راگەیاندین کە بریاردراوە ئەو رێژەیە زیاد بکرێت، جەختیکردەوە هەوڵی تەواو دەدرێت بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی جوتیارانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت .
ر.س
Comments are closed.