لەتیف فاتیح فەرەج نوێترین نامیلکە شیعری خۆی بڵاوکردەوە

زەیتون ملوانکە لمی بیابان، نوێترین بەرهەمی نوسەر لەتیف فاتیح فەرەجە، کۆی نامیلکەکە کۆنووسێکی ئەدەبی هەڵبەستڤانیە، کە چەندین چیرۆکی تراژیدی لە بارەی ئەنفالەوە دەگێرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک نوسەران و خوێنەران، لە یەکێتی نوسەرانی کورد، لقی سلێمانی، نوێترین بەرهەمی نوسەر لەتیف فاتیح فەرەج، خرایە بەر دیدی خوێنە ران بە ناوی “زەیتون ملوانکە لمی بیابان”، کە نوسەر خۆی ئامادەی کۆڕی ناساندنی بوو، هاوکات بەشێکی لە شیعرەکەی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، کتێبە شیعریەکە بریتیە لە ٩٠ لاپەڕە.

نوسەر دانا عەسکەر پێشەکی کتێبەکەی نوسیوە، باسی گرنگی و هونەری نوسینی دەقەکە دەکات و دەڵێت: ئەم نوسینە ئیشکردنە لە ناو هەناوی کەوتنێکی ئەزەلیی، کەوتنێک کۆی خەون و شوێن و یادەوەری ئێمە تێیدا بەرشاڵاوێکی دڕندانە کەوتووە ،کە مرۆڤ تەنها لە چاوەڕوانی و بیرەوەریدا دەهێڵێتەوە، زمانی گێڕانەوە لە ناو ئەم نوسینەدا، ئەگەرچی لە فۆڕمی یادەوەریدایە، بەڵام هەلگری ڕەهەندێکی فەنتازی و ئیستاتیکییە.

هەر لە کۆڕەکەدا نوسەر لەتیف فاتیح فەرەج، نامیلکەکەی بە واژۆی خۆی پێشکەشی ئامادەبووان کرد

 

ر.س

 

Comments are closed.