باران دەبارێت و خێرای با زیاد دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان لەکاتەکانى پاشنیوەرۆدا، دەشڵێن، سبەى ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە و باران دەبارێت، کە هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان لەکاتەکانى پاشنیوەرۆدا و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە و باران دەبارێت، کە هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات و هەروەها تۆز و خوڵبارین دەست پێدەکات و کاریگەرى ئەو دۆخەى کەش و هەوا لە ماوەیەکى کورتدا کۆتاى دێت.

ئ.م

Comments are closed.