ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٩ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٠٩ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.