سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری شارەوانی سنە بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دەستگیرکران و دوای لێکۆڵینەوە دۆسییەکەیان ڕەوانەی دادگا دەکرێت .
حوسێن حوسێنی، بەڕێوەبەری دادی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئیتلاعات بە بڕیاری بەرپرسانی دادوەری، بەیانی ئەمڕۆ هەریەک لە عیرفان حوسێنی، سەرۆکی شارەوانی مەریوان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری شارەوانییان دەستبەسەر کردووە.
حوسێنی دەڵێت، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون، ئەو کەسانە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە، چاوپۆشییان لە دروستکردنی بینا و باڵەخانەی نایاسایی لەنێو شاردا کردووە، هەروەها رێگەیان داوە، شێوازی کەڵک وەرگرتن لە هەندێک زەویی قەراخ شار لە کشتوکاڵییەوە بکرێتە نیشتەجێبوون.
بەگوتەی بەڕێوەبەری دادی پارێزگای سنە، سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسانی دیکەی دەستبەسەرکراوی ئەو شارە، چەندین سەرپێچی و کاری نایاسایی دیکەشیان کردووە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، دۆسێکەیان رەوانەی دادگە دەکرێت.
ر.س
Comments are closed.