ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٤ ى ئەمساڵى بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ موچەى هەریەکە لە سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و خانەنشینى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٤ ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ موچەى هەریەکە لە سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و خانەنشینى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام چەندین مانگە نزیکەى ١٠ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام حکومەت لەژێر فشارى موچەخۆراندا خشتەى موچە بڵاو دەکاتەوە.
ئ.م
Comments are closed.