کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ جار خێراى با بۆ سەرووى ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە
کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە و لە کاتەکانى نیوەڕۆدا کۆتاى دێت و ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و هەندێ جار خێراى با بۆ سەرووى ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە.
ئ.م
Comments are closed.