پارێزبەندى کڵیچدارئۆغڵو کۆتایى پێدێت و دادگایی دەکرێت

ماڵپەڕێکى ئەڵمانى بڵاوی کردەوە، بەهۆى ئەوەى کەمال کڵیچدار ئۆغڵو دووبارە نەبووەتەوە بە پەرلەمانتار، بەپێى یاسا لە ڕۆژى ٢ی مانگی داهاتووەوە پارێزبەندى پەرلەمانتارى نامێنێت، لە ئێستادا ٤٠ دۆسییە لە دژی ئامادە کراوە و ١٦ لەو دۆسیانە لەلایەن ئەردۆغانەوەیە، بە تۆمەتى هەڕەشە، بوختان و سوکایەتى ئاڕاستەى کراوە.

ماڵپەڕى دۆچە ڤیلەدى دەبلیوى ئەڵمانى بڵاوی کردەوە، بەهۆى ئەوەى کەمال کڵیچدارئۆغڵو دووبارە نەبووەتەوە پەرلەمانتار، بەپێى یاسا لە ڕۆژى٢ی حوزەیران پارێزبەندى پەرلەمانتارى نامێنێت، بە گشتى ٤٠ دۆسێیەى ئاراستە دەکرێت و پێدەچێت دادگاى بکرێت.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕى دۆچە ڤیلەدى دەبلیو، ١٦ لەو دۆسێیانەى ئاراستەى کڵچدارئۆغڵو کراوە، لەلایەن ئەردۆغانەوە بە تۆمەتى هەڕەشە، بوختان و سوکایەتى تۆمارکراوە.

کەمال کڵیچدارئۆغڵو لە ساڵى ٢٠٠٢ تا ئێستا پەرلەمانتاربووە و پارێزبەندى هەبووە و بەشێک لە ئەو دۆسێیانەى لە لەوکاتەوە تا ساڵى ٢٠١٦ لەسەرى هەبووە بەهۆى گۆڕانکارى لە هەندێ یاسا لەسەرى نەماون.

وەک لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕە ئەڵمانییەدا هاتووە: بەشێکى دیکە لەو دۆسیانەى، کە لەسەرى ماون تا ئێستا بەهۆى هەبوونى پارێزبەندى لەسەرى لێکۆڵینەوە لەبارەوە لەلایەن دادگاوە دەستى پێنەکردووە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە ساڵى ٢٠٠٢ ەوە ئەندامى پەرلەمانى تورکیا بووە و لە ساڵى ٢٠١٠ سەرۆکى گشتى جەهەپە بووە و ئەمساڵیش بۆ پۆستى سەرۆکایەتى تورکیا کێبڕکێى ئەردۆغانى کرد و توانى ڕێژەیەکى زۆرى دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ئەوەش وایکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژووى تورکیا هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى تورکیا بکەوێتە خولى دووەم، کە لە ٢٨ ى ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بە جیاوازییەکى کەم ئەردۆغان پێش کڵچدارئۆغڵۆ کەوت.

ئ.م

Comments are closed.