ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٣٠ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٣٠ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.