ڕووسیا: هەر بەرپرسێکى بەریتانیا بەشدارى جەنگى ئۆکراین بکات دەیکەینە ئامانج

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەریتانیا لە ئێستادا شەڕ لە دژى وڵاتەکەمان دەکات، هەربۆیە هەر بەرپرسێکى ئەو وڵاتە، کە بەشدارى جەنگ دەکات وەک ئامانجێکى سەربازىی وڵاتەکەمان دادەنرێت، دەشڵێت، بەریتانیا هاوپەیمانی ئۆکراینە و یارمەتی سەربازی پێشکەشى ئەو وڵاتە دەکات.

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوی کردەوە، بەریتانیا هاوپەیمانی ئۆکراینە و یارمەتی سەربازیی پێشکەشى ئەو وڵاتە دەکات، ئەمەش ڕاگەیاندنى جەنگە لە دژى وڵاتەکەمان.

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەوەى خستووەتەڕوو، بەریتانیا لە ئێستادا شەڕ لە دژى وڵاتەکەمان دەکات، هەربۆیە هەر بەرپرسێکى ئەو وڵاتە، کە بەشدارى جەنگ دەکات وەک ئامانجێکى سەربازیى وڵاتەکەمان تەماشا دەکرێت.

جێگەى ئاماژەیە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستی پێکردووە، زیاتر لە ساڵێکە جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێکى زۆرى خاکى ئۆکراین لەلایەن سوپاى ڕووسیاوە دەستی بەسەرداگیراوە و لە ڕۆژى ٣٠ ى مانگى ئەیلولى ساڵى ڕابردوو سەرۆکى ڕووسیا لە ٢٠%ى خاکى ئەو وڵاتەى بەفەرمى خستە سەر نەخشەى ناوچەکەى و ئەوەش نیگەرانى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکاى بەدواى خۆیدا هێنا.

ئ.م

Comments are closed.