ئەمریکا: ئابووری عێراق زیندو دەبێتەوە و دەبوژێتەوە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئابووری عێراق بەرەو بوژانەوەیە، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی خێراتر بێت و دەشڵێت: گەشەسەندنی هێزی ئابووری عێراق كاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

سەبارەت بەگەشە سەندن و پێشكەوتنی ئابووری عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك بۆ ماڵپەڕێكی وڵاتەكەی دوا.

ماڵپەڕی نیشتیمانی ئەمریكی لە زاری باربارا لیفەوە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك بڵاویكردوەتەوە، ئابووری عێراق بەرەو بوژانەوەیە، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی خێراتر بێت بۆ ٨.٧٪، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها كەرتەكانی نا نەوتییەوەیە.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كردووە، گەشەسەندنی هێزی ئابووری عێراق كاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، جەختیشی لەوە كردەوە، كە عێراق بەردی بناغەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەیە.

دەشڵێت: پەیوەندی هەمەلایەنەی نێوان واشنتۆن و بەغدا ئەنجامێكی گرنگی سەربەخۆیی ئەمنیی بەدەستهێناوە، هەروەها دوور كەوتوینەتەوە لە شەپۆلەكانی داعش كە لە

باسی لەوەشکردووە، هێزی ئاسمانی عێراق دەتوانێت ئەركەكانی دژی داعش ئەنجام بدات، هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش دەتوانن ئەو زەویانە كۆنتڕۆڵ بكەن، كە لە تیرۆر پاك كرانەتەوە، هەروەها هێزەكانی عێراق زیاتر پیشەیی و پیشەییتر دەبن و تواناكانیان تادێت زیاتر دەبێت.

هـ.ئ

Comments are closed.