یەکەم ڕۆژی پرسەی گەریلای شەهید شەڕگەر جاف لە گەرمیان

گەرمیان

ئەمڕۆ، یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید شەڕگەر جاف، گەریلای شەهیدی ئازادیی کورستان بەڕێوەدەچێت و خانەوادەکەشی دەڵێن: ڕۆڵەکەمان لەپێناو ئازادیی گەلی کورد و کوردستان شەهید بووە و پێی سەربەرزین.

دوێنێ هەپەگە، ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی کەلار بوو، بە ناوی سەروەت حەسەن ناسراو بە (شەڕگەر جاف)، ئەمڕۆش لەمزگەوتی مەحوی لەشارەدێی ڕزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، پرسەی شەهید شەڕگەر جاف بەڕێوەدەچێت.

سەرخێڵ حەسەن
سەرخێڵ حەسەن

سەرخێڵ حەسەن، برای شەهید لەبارەی شەهیدبوونی براکەیەوە وتی: وەکوو بنەماڵەی شەهید شەڕگەر شانازی دەکەین لەو ڕێبازە پیرۆزەدا شەهید بووە، ئەمە یەکەم شەهیدمان نییە و کۆتا شەهیدیشمان نابێت، شەهید لەمنداڵییەوە خولیای ئەوە بووە بەرگریی لەکورستان بکات لەهەر پارچەیەک بێت.

برای ئەو شەهیدە ئاماژەی بەوەشدا، شەهید شەڕگەر بەویستی خۆی ئەم ڕێگایەی هەڵبژاردووە و زۆر بەسەربەرزانە بەشداری شۆڕسی ئازادیی کورد و کوردستان بووە.

شەهید سەروەت حەسەن ناسراو بە (شەڕگەر جاف)، لەساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەبێت، پاش بەشداربوونی لەچەندین داستانی بەرگریی لە باکووری وڵاتدا، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی بەستای هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستان، لە ١٧ی ئەم مانگە لەگەڵ سێ هەڤاڵی دیکەیدا دەگات بە کاروانی شەهیدان.

س.س

Comments are closed.