پەیەدە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەنەکە دەکات

پارتی یەكێتی دیموكراتی پیرۆزبایی ٤٨ ساڵەی دامەزراندن لە یەنەکە دەکات و جەخت دەکاتەوە، بەها مرۆیی و كوردییەكان دەبێت یەكمان بخات، لەم سەردەمە هەستیارانەی كە ناوچەكە و جیهان بەگشتی پێیدا تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ ١ی حوزەیران، ٤٨ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەنەکەدا تێدەپەڕێت، لەو چوارچێوەیەشدا پەیەدە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەنەکە کرد.

كۆپییەكی پیرۆباییەكە بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز نێردراوە  تیایدا هاتووە: بە بۆنەی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە جڤاتی گشتی پارتی یەكێتی دیموكراتی – پەیەدەگەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆستان و برایان و بنەماڵەی شەهیدان و وسەركردایەتی و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات.

پەیەدە لە پەیامەکەیدا دەڵێت: دووپاتی دەكەنەوە دەبێت بەها مرۆیی و كوردییەكان یەكمان بخات، لەم سەردەمە هەستیارانەی كە ناوچەكە و جیهان بەگشتی پێیدا تێدەپەڕێت، دەبێت پاڵمان پێوە بنێت بۆ ئەوەی هەنگاو بنێین بەرەو چەسپاندنی پەیوەندییەكان لە پێناو پاراستنی دەسكەوتە كوردستانییەكان لە ڕێگەی چارەسەرێكی گونجاوەوە بۆ پرسی كورد .

لە کۆتایی پەیامەکەدا جارێكی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەنەکە دەکات دەڵێت: بەو هیوایەی ڕێگاكانی خەباتتان هەمیشە تاجی سەركەوتنی لەسەر بێت.

هـ.ئ

Comments are closed.