سەرۆكی ڕێكخراوی داد: گەمارۆدانی كامپی مەخموور پێشێل كردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە

سەرۆكی ڕێكخراوی داد بۆ مافی پێكهاتە و كەمینەكان پێشێلكارییەكانی حكومەتی عێراقی لە ڕایدەگەیەنێت، خنكاندنی دانیشتوانی كامپی مەخموور بە بیانووی ئاسایش پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و دەشڵێت: ڕێگە بە گۆشەگیری و توندوتیژی نادەن بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەو كامپە.

حسێن زەینەل عەلی
حسێن زەینەل عەلی

حسێن زەینەل عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارۆچكەی بەعشیقە و سەرۆكی ڕێكخراوی داد بۆ مافی پێكهاتە و كەمینەكان، سەبارەت بە جێبەجێكردنی توندوتیژی و گۆشەگیریی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە دانیشتوانی كامپی مەخموور بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

سەرۆكی ڕێكخراوی داد بۆ مافی پێكهاتە و كەمینەكان بە ڕۆژنیوزی وت: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕێگە بە گۆشەگیری و توندوتیژی نادەن بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەو كامپەكان بەتایبەت كامپی مەخموور، كە یەكێكە لەو كەمپە كۆنانەی دەكەوێتە قەزای مەخموور.

حسێن زەینەل عەلی وتیشی: هەوڵی حكومەت بۆ دروستكردنی تەلبەندكردن و خنكاندنی دانیشتوانی كامپەكە بە بیانووی سەقامگیری ئەمنی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ڕەنگە حكومەت بۆچوونێكی دیكەی هەبێت، كە بیانووی دابینكردنی ئاسایش و پاراستنیان بێت لە دەرەوە.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵی گەمارۆدانی كامپەكە دەدات، بە تەلبەندکردن و دروستكردنی قولەی چاودێری سەربازی لە دەوروبەری كامپەكە، بەڵام بەرخودانی دانیشتوانی كامپی مەخموور بەردەوامە بۆ ڕێگریكردن لەو كارەی سوپای عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.