دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، کە دروشمی سەرەکی قڕکردنی کوردە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتن لێی، وابڕیارە بڕواتە تورکیا و بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنەکەی بکات لە ئەنقەرە و چەپڵەی سەرکەوتنی بۆ لێبدات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئێواره‌ى دوێنێ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان کردووە، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و دەوڵەتی داگیرکەریی تورک خواستووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغان به فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنەکەی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کردووە و بارزانیش بەخۆشحاڵییەوە پەسەندی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کورد لە سەردەمی ئەردۆغاندا هەموو ڕۆژێک لەژێر کۆمەڵکوژیی و هەوڵی قڕکردندا بووە، لە ڕۆژئاوای کوردستان، عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکرد و لە باشووری کوردستانیش هەموو ڕۆژێک بۆردوومان و هێرشی داگیرکاریی ئەنجام دەدات، لە باکووریش زیندانەکانی پڕکردووە لە سیاسەتمەدار و وڵاتپارێز و تێکۆشەرانی کورد و دروشمی سەرەکی قڕکردنی کوردە.
ب.گ
Comments are closed.