دەوڵەتی داگیرکەریی تورک شنگالی بۆردوومان کرد

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شنگال، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ماڵێکی لە ناوەندی شنگال بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا زەرەری ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا لەبارەی زەرەر و زیانەکانەوە زانیاریی ورد لەبەردەستا نییە.

جێگەی ئاماژەیە، لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆ تێکدانی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی شنگال و نەگەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆسەر زێدی خۆیان، ڕۆژانە هێرش و بۆردوومان لەسەر شنگال ئەنجام دەدەن، لە ١٦ـی ئایاریش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە گوندی خانەسۆری سنوری شنگال بۆردومانی ماڵێکیان کرد.

Comments are closed.