شرۆڤەكارێكی سیاسیی عێراق: هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بەواتای بڕینی ئاوی عێراق دێت

عەبدوڵا كییانی شرۆڤەكارێكی سیاسیی عێراق دووبارە هەڵبژاردنەوە و بەردەوامی ئەردۆغان لە سەرۆكایەتی توركیا بە مانای ببڕینی ئاوی عێراق دێت و دەشڵێت: ئەردۆغان هەوڵ دەدات دەسەڵاتی سەردەمی عوسمانی بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان و سیاسەتە خراپ و داگیركەرییەكانی توركیا لە سەر عێراق و بڕینی پشكی ئاوی عێراق، عەبدوڵا كییانی، شرۆڤەكاری سیاسیی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

عەبدوڵا كییانی بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی ئەو سیاسەتی ئاوەی توركیا و ئێرانەوە پەیڕەو دەكرێت، عێراق بەدەست كەمی ئاوەوە دەناڵێنێت، ئەمەش بووەتە هۆی وشكبوونەوەی ڕووبارەكان.

دووبارە هەڵبژاردنەوە و بەردەوامی ئەردۆغان لە سەرۆكایەتی توركیا بە مانای ببڕینی ئاو عێراق ناوبرد و وتی: ئەردۆغان هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەستدرێژیی هێزە داگیركەرەكانییەوە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان، هەوڵی گەڕانەوەی دەسەڵاتی عوسمانی دەدات.

ڕوونیشی كردەوە، دوای ئەوەی ئەردۆغان بۆ خولی سێیەم بوو بە سەرۆكی توركیا، دەبێت عێراق پەنا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ببات بۆ بەدەستهێنانی مافی ئاوی عێراق و سكاڵا لەسەر توركیا تۆمار بكات.

دەوڵەتی داگیركەری تورك لە لەگەڵ ئەو هێرشە داگیرکارییانەی لە سوریا و عێراق ئەنجامی دەدات، ماوەی پێنج ساڵە بە ڕێژەی ٦٠٪بۆ ٧٠٪ پشكی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات لە عێراق و سوریا گرتووەتەوە.

هـ.ئ

Comments are closed.