گەریلایەک بانگەوازیی لە بنەماڵەکان دەکات چەکی دوژمن فڕێ بدەن

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، گەریلای هێزەکانی یەژاستار، ئەڤریم نودا دەربارەی هەڵوێست و هاوکاریی کردنی دوژمن لەلایەن بنەماڵە و عەشیرەتەکانی کوردەوە قسەی کرد و بانگەوازیی لە بنەماڵەکەی خۆی کرد، کە نەبنە سووتەمەنی بۆ مەکینەی شەڕی تایبەتی دوژمن.

گەریلای هێزەکانی یەژاستار ئەڤریم نودا سەبارەت بە دەستپێشخەریی بنەماڵە و عەشیرەکانی کورد بۆ هاوکاری دوژمن و شەڕ لەبەرامبەر گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد، بە ئاماژە کردن بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دوژمن بانگەوازی بۆ بنەماڵەکەی و سەرجەم ئەو کەسانە دەکات، کە چەکی دوژمنیان هەڵگرتووە لە ڕاستیی دوژمن تێبگەن و بەرامبەر بە ڕۆڵەکانیان شەڕ نەکەن.

بنەماڵەکەم پێشەنگایەتی و چاوساغی ئەم شەڕە دەکات لە بواری ویژدانییەوە ئاسوودە نەبووم

گەریلای یەژاستار ئەڤریم نودا لە سەرەتای قسەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر شەڕی تایبەت، کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و بەو شێوەیە باسی لە ئامانجی ئەم بانگەوازییەی کرد: “وەکوو دەزانرێت لەسەرەتای دروستبوونی پەکەکە هەتا ئێستاکە شەڕێکی دژوار لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت هەر چرکە و ساتێک ئێمە بۆخۆشمان لە نێو شەڕدا ژیان دەکەین، منیش وەک کچێکی کورد لە ڕاستی کۆمەڵگەی کورد و ڕاستیی پەکەکە بەدوور لە کۆمەڵگەیەکی بێ هۆشیاریدا گەورەبووم؛ ئەمەش سەرچاوەی خۆی هەم لە بنەماڵەوە دەگرت و هەم ئەو سیستەمە فاشیستەی کە لە ئارادابوو، کەچی لە دوای ناسینی هەڤاڵان و بزوتنەوەی ئازادی زانیمان کە گەلی کورد هەیە و بزوتنەوەی پەکەکە هەیە کە بۆ هەبوونی گەلی کورد شەڕ دەکات، بەس بە هۆی ئەوەیکە بە قۆناخێکی شەڕدا تێدەپەڕین و بنەماڵەکەم پێشەنگایەتی و چاوساغی ئەم شەڕە دەکات لە بواری ویژدانییەوە ئاسوودە نەبووم لەم سۆنگەیەوە؛ دەمەوێت سەرەتا بۆ بنەماڵەکەم و بۆ هەموو گەلی کورد ئەم بانگەوازییە بکەم.”

“دەوڵەتی تورکیا هەوڵدانی ئەوە دایە کە کورد بەرامبەر بە کورد بەشەڕ بدات”

ئەڤریم نودا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ ئەوەی گەلی کورد، کلتوور و زمان و ئەخاقی کوردان لەناو ببات دەیەوێت کورد بەرامبەر بە کورد شەڕ بکات و وتی:”بنەماڵەی ئێمە لە ساڵەکانی ٩٠دا دەستیان لە جاشێتی بۆ دەوڵەت هەڵگرتبوو، بەڵام بەری لای خاڵەکانم و بنەماڵەی دایکم دەستبەرداری نەبوون. ساڵی ٢٠١٣ بە دواوە بنەماڵەی ئێمە دیسانەوە دەستیان بە جاشێتی کردەوە، واتا چەکی دوژمنیان هەڵگرت، ئەمە بۆ ئێمە ئێش و ژانێکە، چونکە ئامانجی داگیرکەران و دەوڵەت چییە؟! هێزی ئەوان تێر ناکات و بە دەیان جار بە تەکنیک و تەکنەلۆژیا هێرش دەکەنە سەر گەریلا و هێشتا ئەوەش بەشیان ناکات و لەم دواییانەشدا بە چەکی کیمیایی هێرشیان بردە سەر گەریلایانی کوردستان، بە هۆی ئەوەی کە هێزیان بۆ لەناو بردنی گەریلا بەش ناکات لە هەوڵی ئەوەدایە، کە کورد بەرامبەر بە کورد بەشەڕ بدات و بەرامبەر بە یەک چەک دەربێنن، ئەوە بەساڵانە کە ئەم رێبازە بەکار دێنێت، سەرەتا بۆ ئەوەی راستی گەلی کورد لەناو ببات و لەبواری کلتوور، زمان و ئەخلاق‌دا تواندنەوەیەکی مەزن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەببات ئەم سیاسەتانە پەیڕوە دەکات، یەکێک لەو بنەماڵانەی، کە کەوتە بن کاریگەریی ئەم سیاسەتانە و بن خزمەتی دوژمن‌دا بنەماڵەی ئێمە بوو، تەنیا بۆ بنەماڵەکەمان نا لە رۆژی ئەمڕۆمان‌ دا بۆ پەدەکەش دەتوانین ئەم پێناسەیە بکەین، لە راستیی شەڕدا هەمیشە لە لایەکەوە خۆڕاگری و لە لایەکی‌تریشەوە خەیانەت بەڕێوەچووە.”

ئەگەر هەموو دونیاش لە دژی پەکەکە هەستێت هەرگیز کەس ناتوانێت ئەم بزوتنەوەیە لەناو ببات

گەریلای یەژاستار ئەڤریم نودا لە درێژەی قسەکانی‌دا سەرنجی راکێشا سەر تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی و ئەوەیکە رۆڵەکانی ئەو کەسانەن، کە لەسەر چیاکان بۆ شەڕەف و کەرامەتی خۆیان شەڕ دەکەن و دەڵێت:”ئێمە بزوتنەوەیەکین کە بۆ حەقیقەت گەل و خاکەکەمان شەڕ دەکەین، هێزی داگیرکەران هەرگیز تێرکەری بزوتنەوەی ئێمە نەبووە و ئەم بزوتنەوەیە هەتا ئێستا بننەکەوتووە و بنیش ناکەوێت، شتێک، کە مرۆڤ دێشێنێت ئێستاکە لە ئۆپراسیۆن‌گەلێک کە لە باکووری کوردستان بەڕێوە دەچن و هەروەها، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش‌دا بە دەیان جار ڕووبەڕووی ئەم راستییە بووینەوە، کە پەدەکە و زۆر جاش خزمەتی دوژمنیان دەکەن. چونکە بوێرییەکی ئەوەندە بەهێز لە سەربازانی تورک‌دا نییە، کە سینگ بە سینگ بەرامبەر بە گەریلا شەڕ بکەن، لە شەڕی زاپیش ‌دا دیتمان کە نەیاندەوێرا بۆخۆیان بێنە بەر دەرگای تونێلەکانی شەڕ لەم سۆنگەیەشەوە؛ سەرەتا جاشیان دەناردن، هەرە دوایی ئۆپراسیۆنێک، کە لە بەستاش بەڕێوەچوو بە پێشەنگایەتی جاشانەوە بوو، ڕاستە منیش لە بنەماڵەیەکی جاش ‌دا گەورە بووم بەس لەدوای ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بووم، لەڕاسیدا‌ سەرلەنوێ وشیاربوونەوەیەک لە من ‌دا ئاوا بوو، ئێمە ڕۆڵەی ئەو جاشانەین، کە دێینە سەر چیا و بۆ شەرەف و کەرامەتی خۆمان شەڕ دەکەین، چونکە ناسنامەکەمان لەناو براوە و ئێمە هەتا کۆتایی درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، کەچی ئێستاکە ئەو جاشانە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی خۆیان چەک هەڵدەگرن، ڕۆڵەکانی ئێوە بۆ خاکەکەیان شەڕ دەکەن کەچی ئێوە ڕۆڵەکانی خۆتان شەهید دەخەن، سروشتی کوردستان تاڵان دەکەن و بەدەستی خۆتان وڵاتی خۆتان لەناو دەبەن، هەموو شتێک کە لە شەڕدا ڕوو دەدات بە باش و نەباشەوە رۆژێک دێت کە مێژوو حیسابی هەموو شتێک دەپرسێت، ئەمە بە هەموو ئەو کەسانە دەڵێین، کە لە خزمەتی دوژمندان و بوونەتە جاش ئەگەر هەموو دونیاش لە دژی پەکەکە هەستێت هەرگیز کەس ناتوانێت ئەم بزوتنەوەیە لەناو ببات، چونکە بزوتنەوەیەکە کە بۆ کەرامەتی خۆی شەڕ دەکات.

لەو بڕوایەدام کە بنەماڵەکەمان چەکی دوژمن دانێن

ئەڤریم نودا لە کۆتایی قسەکانیدا بەمشێوەیە بانگەوازی لە بنەماڵەکەی و ئەو کەسانە کرد، کە چەکی دوژمنیان لەدەستدایە‌ و وتی: “با پێشەنگایەتیی ئۆپەراسیۆن نەکەن، سروشتی کوردستان لەناو نەبەن، ئێمە ناڵێین پێویستە لایەنگری ئێمە بن، ئێمە پێداگری لەسەر ئەم شتە ناکەین، بەڵام لانیکەم با چاوساغی ئۆپەراسیۆنەکان نەکەن. گوتنێکی وەها هەیە، کە دەڵێن: ‘ئەگەر نەبینە یەک، یەکە بە یەک لەناو دەچین.’ پێویستە دەستبەرداری چاوساغێتی دوژمن بن بەتایبەتی بنەماڵەکەم و لە هەرێمی وان و هەروەها هەموو باکووری کوردستان ئەو کەسانەی، کە هاوکارسی دوژمن دەکەن بانگەوازییان لێدەکەم، بەو هیوایەم، کە پێشەنگایەتی ئەم شتە گەنجان و دایکانی باشقەلە بکەن و ڕاستی ببینن، چونکە پێشەنگانی کۆمەڵگا گەنجان و ژنانن، پێویستە ئەو ڕاستییە بزانن، کە دەوڵەتی تورک چ نەما بەسەر کوردی نەهێنێت کەچی ئەوە نابینن و بەرامبەر بە ڕۆڵەکانیان چەک هەڵدەگرن، منیش کچێکی ئێوەم و ئێستاکە لەسەر چیاکانی کوردستان بۆ ئێوە شەڕ دەکەم، هەتا کوردستان ئازاد نەبێت و خاکمان ئازاد نەبێت با بیر لەوە نەکەنەوە کە کچەکەیان بگەڕێتەوە و وەکوو پێشوو ژیان بکات، چونکە لە نێو پەکەکەدا مرۆڤ لە هەموو راستییەکانی خۆی تێدەگات، پێویستە بنەماڵەکەمان ئەم راستییە بزانن و من ئەو هیوایە لە ئەوان دەبینم کە ئەم بانگەوازییە دەکەم، با چەکی دوژمن دانێن، لانیکەم خۆیان بخەنە لایەکەوە و بهێڵن، کە ئێمە و دەوڵەتی تورکیا شەڕ بکەین، لەو بڕوایەدام، کە بنەماڵەکەمان چەکی دوژمن دانێن و هەروەها هەموو ئەو کەسانەی، کە چەکی دوژمنیان لەدەست دایە ئەوانەی کە دەڵێن، لایانگرانی دیموکراسین با جاشێتی بۆ دەوڵەت نەکەن و بە باشی لە ڕاستی دەوڵەتی تورکیا تێبگەن.”

ش. ئـ

Comments are closed.