قەرەسوو: کۆتایی ئەردۆغان وەک کۆتایی دیکتاتۆرەکانی پێش خۆی دەبێت

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی فاشیزم بە تەنها تێکۆشانی هەڵبژاردن نییە، حکومەتی ئاکەپە لاوازە و بە دڵنیاییەوە بە تیکۆشانی دیموکراسیی دەڕووخێت و وتی:” کۆتایی ئەردۆغان وەک کۆتایی دیکتاتۆرەکانی پێش خۆی دەبێت.”

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لەمیانی بەشداریی کردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بۆ مەدیا خەبەر، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و هێڵی تێکۆسانی دیموکراسیی و چەند پرسی دیکەی گرنگ دەدوێت.

قەرەسوو لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: مرۆڤ نابێت بەهۆی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا خۆی تووشی ڕەشبینی بکات، ئەوە بە مانای ئەوە نایەت، کە مرۆڤ چاوەڕێی هەموو شتێک لە هەڵبژاردن بکات، بەم ڕەنگە نییە، ئێمە تێڕوانینی لەو شێوەیەمان نییە، بەڵام بێگومان دەبێت شیکاریی بۆ هەڵبژاردن بکرێت، دەبێت ئەوە ببێتە بەشێک لە تێکۆشان و بەو شێوەیە سەیر بکرێت، ئەو بیر و بۆچوونەی، کە دەڵێت: مرۆڤ دەتوانێت بە هەڵبژاردن ئەنجام بە دەست بهێنێت، کاری ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستمە، ئێمە ئۆپۆزسیۆنی ناو سیستم نیین، ئێمە خەتی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسیی و شۆڕشگێڕیین، ئێمە ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ گەل، بە رێکخستنکردنی گەل، تێکۆشانی بەهێز و هەڵوێست بە دەست دەهێنین”.

قەرەسوو ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە لاوازە و بە دڵنیاییەوە بە تیکۆشان دەڕوخێت و وتیشی: “لەو بوارەدا وشکبوونی فشیزم و هێرشەکانی هەروەها ڕەت کردنەوەی لەلایەن گەلەوە، لە هەڵبژاردندا بەو مانایە دێت، چۆن لە جیهاندا دیکتاتۆرەکان دەکەون ئەمانیش بەو شێوەیە دەکەون بە دڵنیاییەوە کۆتایی ئەردۆغانیش بەو شێوەیە دەبێت، هەروەک دیکتاتۆرەکانی پێش خۆی دەکەوێت، چونکە زۆر دڕندەیە، فاشیزم لە بەرزترین ئاستدا بەکار دەهێنێت، ئەگەر تێکۆشان بکرێت، ئەوا فاشیزم لە بەریەک هەڵدەوەشێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی بەناو دیموکراسیی لە تورکیا کە هەڵبژاردنی پێ دەوترێت، لە ڕاستیدا بۆ پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوەی سیاسەتی بنچینەیی لە تورکیا، تاکە سیاسەتەکەی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە، هەموو دامودەزگاکان بە گوێرەی ئەوە دامەزراون، دامودەزگا ئابەوریی، سیاسیی، کەلتووریی، هونەریی، وەرزشیی، و هەموو بوارەکانی کایە کۆمەڵایەتییەکان، هەموو چەشنە دامەزراوەیەکی دەوڵەت، هەموو سیستمەکە لە تورکیا لەسەر بنەمای پاکتاو کردنی کوردان دامەزراون.

 لەم سەردەمەدا سیستمی فرەحزبی دانرا. ئامانجی سەرەکی ئەو سیستمە فرەحزبییە ئەوەبوو، من بە هەڵبژاردنی تورکیام دەوت، دیموکراسی شەڕی تایبەت! ڕەنگە چەمکێکی لەو جۆرە بوونی نەبێت، بەڵام ئەگەر ئێمە ئەو ڕاستییە لە کاتی هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی تورکیادا، سیستمی هەڵبژاردن ببینین، ڕەنگە بتوانین دروستتر هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، لە تورکیا هەم هەڵبژاردن هەیە و هەمیش دژایەتی دیموکراسیی هەیە! سەرچاوەی ئەو پارادۆکس و ناتەباییە چییە؟

وتیشی: بەهۆی ئەمەوەیە، دەڵێن: ئەگەر لە تورکیا دیموکراسی هەبێت، کورد لەوە سودمەند دەبن، بۆ ئەوەی کورد لەوە سودمەند نەبن لە دیموکراسیی دووردەکەونەوە، دژی دیموکراسیی دەوستنەوە، هەنگاوە دیموکراتییکەکان ڕێبەند دەکرێن و دژایەتی دیموکراسی دەکرێت، دەبێت ئێمە ئەو ڕاستییە بزانین، هەڵبژاردن هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی تورکیا ناتوانێت ببێتە بەشێک لە دیموکراسیی ڕاستەقینە، هۆکارەکەشی ئەمەیە. دەبێت ئەو ڕاستییە باش ببینرێت.

ب.گ

Comments are closed.