ناوەندی هەواڵەکان:
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی چاكسازییەكانی كۆمپانیای دانە غاز لە كێڵگەكانی، بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان، كۆمپانیای دانە غاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانی، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەكاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكردوە، وەزارەتی كارەبا هەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت.
ئەمە لەکاتێکدا چەند ڕۆژێکە هاوڵاتیان دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزبووەتەوە بەهۆی کەمبوونەوەى بڕی پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان.
ه.ح
Comments are closed.