ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی ئۆکراین جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ناتۆ و پێویستیان بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی زیاترە بۆ جەنگەکەیان بەرامبەر ڕووسیا.
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانی ناتۆ و ئێستا چاوەڕێی ئامادەبوونی لکاندنی کەرتی بەرگری وڵاتەکەیەتی بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامێک لە هاوپەیمانێتییەکە.
سەرۆکی ئۆکراین، داوا لە وڵاتانی هاوپەیمانی دەکات، سیستەمی پاتریۆتی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگییان پێ ببەخشن، چونکە هەموو ناوچەکانی ئەورووپا مەترسی جەنگیان لەسەر دروست بووە.
وتیشی: ئێستا ئامادەین بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ و ئەو گومانانەی ئەورووپا لە ئەندام بوونی ئۆکراینا هەیەتی تووشی مەترسی دەکات.
سەرۆکى ئۆکراین ڕوونیکردەوە، پشتیوانی لە مۆڵدۆڤا و خەڵکەکەی دەکەن لە یەکگرتنیان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا، چونکە ئەوان هاوکاری خەڵکی ئەویان کردووە و میواندارییان کردوون.
ه.ح
Comments are closed.