ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئایار بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٤٦٣ ھەزار و ٣٨٧ بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی فرۆشتنی نەوت و داهاتی مانگی ئایاری ڕابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی ئایاردا ھەناردەکراو، ١٠٢ ملیۆن و ٤٦٣ ھەزار و ٣٨٧ بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهای نەوتی فرۆشراوە بریتی بووە حەوت ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دۆلار، بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٢٠٦ ھەزار و ٤١٣ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ھەناردەکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە مانگی ئایاردا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٠٥ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە، لە مانگی ئایاردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧١ دۆلار و ٣٠ سەنت فرۆشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووش كۆمپانیای سۆمۆ ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ و داهاتەکەى بڵاوکردەوە کە بەپێی ئامارەکە، ڕێژەی هەناردەكردن نەوتی عێراق گەیشتووەتە ٣٩٣ ملیۆن بەرمیل و ٤٨ هەزارو ٦٧٩ بەرمیل نەوت.
هەروەها ڕێژەی هەناردەكردنی مانگانە گەیشتووەتە ٩٨ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار بەرمیل، واتە ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٢٧٥هەزار بەرمیل ڕەوانە کراوە، بەو پێیەش داهاتی فرۆشی نەوتی خاو گەیشتە ٢٩ ملیار و ٩٣٢ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار دۆلار.
ه.ح
Comments are closed.