گەرمیان
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەسنوری شارۆچکەی کەلار، ئاگرلە سنوری لەچەمی بەرلووت کە دەکەوێتە تەنیشت ڕووباری سیروان، کەوتووەتەوە و ڕووبەرێکی زۆریش لەدەغڵ و دان و بەرو بوومی جوتیاران سووتاوە .
دوانیوەڕوی ئەمڕۆ، لەسنوری چەمی بەرلووت لەسنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و دەکەوێتە تەنیشت ڕووباری سیروانەوە، ئاگر کەوتووەتەوە ڕووبەرێکی زۆر لەدەغڵ و دان و بەرو بوومی جوتیارانیش سووتاوە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە و کۆنتڕۆڵیش نەکراوە.
ئەرسەلان بەرلووتی، جوتیارێکی سنورەکەیە و بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێگەیاشتووە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئاگادار کرامەوە لە چەمی بەرلووت ئاگری گرتووە، تا گەیشتمە ئەوێ هەمووی سووتاوە، خۆم نزیکەی یەک ملیۆن و نیو دیناری عێراقی زیانم پێگەیشتووە، تا ئێستا ڕوون نیە کێ ئاگری داوە و بەچ هۆکارێک ئاگرکەوتوەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە بەربوومی هاوینەی جوتیاران گەیاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا پوش و پاوان و دار و قەڕەمی ناوچەمەکە بەڕێژەیەکی زۆر سووتاوە.
ئەو جوتیارە باسی لەوەش کرد، پێش ئەوەی بگاتە چەمی بەرلووت بەرگری شارستانی ئاگادارکردەوە لە کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەڵام تا ئیستا یەک ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە نەهاتووە و چەمەکەش بەردەوامە لە سووتان و خەڵکی گوندەکەش هاتوون بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پەیامنێری ڕۆژنیوز، لە چەمی بەرلووتە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تەنها یەک ئۆتۆمبێل لەشوێنی ئاگرەکە هەیە.
ه.ح
Comments are closed.