ناوەندی هەواڵەکان:
سوپای داگیرکەری تورک ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٤ جاریش بە کاتیوشا و تانک گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کرد، لە ئەنجامی وەڵام و بەرپەرچدانەوەی گەریلا بۆ هێرشەکان پێنج داگیرکەر سزادران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگیاند: هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەڕ هاتووەتە ئاراوە و هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان وانەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سوپای تورک ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٤ جاریش بە کاتیوشا و تانک بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان کردووە، هاوکات هەوڵ دەدات کە بە حەفارە سەنگەرەکانی بەرخودانمان بڕوخێنێت و لە گۆڕەپانەکە سەنگەر لێبدات، هێزەکانمان بەرپەرچی ئەوەشیان دایەوە و لە شەڕدا ٥ داگیرکەر سزادران.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودان زانیاری بەرفراوان خراوەتەڕوو لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
لە رۆژئاوای زاپ
٣٠ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا تیایدا جێگیربن. هێزەکانمان بەمەبەستی خۆپاراستن بەرپەرچیان دانەوە. لە ئەنجامی ئەوەدا رێگریی لە داگیرکەران کرا کەو هەوڵیان دەدا بچنە سەنگەرەوە. کاتژمێر ١٦:٤٠ داگیرکەران جارێکی دیکە دەستیان بە جموجۆڵ کردەوە و هێرشیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە.
٣١ی ئایار کاتژمێر ١٢:١٥ داگیرکەران هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا بچنە ناو سەنگەرەوە. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە، دواتر سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومان گۆڕەپانی بەرخودانی کرد.
لە هەرێمی ئاڤاشین
٣٠ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ کەوتنە جموجۆڵەوە و هێرشیان کردەسەر هێزەکانمان. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە و لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر سزادران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٣٠ی ئایار لە مەتینا گۆڕەپانەکانی شاخی چارچەل و گوندی شێلازێ ٢ جار، لە رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی بەهار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٧ جار، لە گارە شاخی زەنگیل جارێک واتە بە گشتی ١٠ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٣٠ و ٣١ی ئایار لە رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی، لە رۆژهەڵاتی زاپ سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا ٤٤ جار بە کاتیوشا و تانک بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر ٣٠ و ٣١ی ئایار هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و هەوڵیاندا بە حەفارە سەنگەرەکان بڕوخێنێنن.
سوپای تورکی داگیرکەر ٣٠ و ٣١ی ئایار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و بە چەکی سوک و قورس بۆردومانیان کردن و هەوڵیاندا بیانروخێنن”.
ه.ح
Comments are closed.