نمە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى ڕۆژئاواى دهۆک ئەگەرى نمە باران و هەورە بروسکە هەیە بە تایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا .

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى ڕۆژئاواى دهۆک ئەگەرى نمە باران و هەورە بروسکە هەیە بە تایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا .

ئ.م

Comments are closed.