بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر زیاتر لە هەزار تۆن گەنمى جوتیارانى شارەزوور سووتا

شارەزوور

دوێنێ‌ بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە گوندی كانی بەردینە لە سنوری شارۆچكەی شارەزوور ٦٠٠ دۆنم زەوى داچێندراو بە گەنم سوتا و زیانێكی زۆر بەر جوتیارانی ناوچەكە كەوت و ئەمڕۆش بەشێک لەو جوتیارانە گردبونەوە و داوایانکرد هێزە ئەمنیەکان ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، کە هەستاون بە کردنەوەى ئاگرەکە و لەڕێگەى یاساەوە سزایان بدەن.

دوێنێ‌ بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لە گوندی كانی بەردینە لە سنوری شارۆچكەی شارەزوور ٦٠٠ دۆنم زەوى داچێندراو بە گەنم سوتا و زیانێكی زۆر بەر جوتیارانی ناوچەكە كەوت.

ناجی عەبدولكەریم
ناجی عەبدولكەریم

لەوبارەوە، ناجی عەبدولكەریم، کە دانیشتوی گوندی كانی بەردینەیە لەسنوری شارۆچكەی شارەزوور ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە گەنمەكانمان دەسوتێنرێت، ئەو ئاگرەش دوێنێ‌ دروستبوو زۆر زوو بڵاوبوەوە، بەڵام بەهەوڵی خەڵكی سنورەكە و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە كۆنترۆڵكرا و لە ئەنجامدا نزیكەى ٦٠٠ دۆنم زەوى داچێندراو بە گەنم، کە لەلایەن ٣٦ جوتیارەوە خاوەندارى دەکرێن سوتاند.

وتیشی، ئاگرەكە زیانێكی زۆری لێداوین، هاوڵاتیانى ناوچەکەمان دوو گومانلێكراویان بینییوە و ئێستا ئەوانە دەستگیرکراون و ئێمەش سكاڵایی یاسایمان تۆماركردووە و لە مافی خۆمان خۆش نابین.

باسیلەوەشکرد، داواش دەكەین لەهێزە ئەمنیەكان بەهەموو جۆرێك ئەو كەسانەی كارەكەیان كردوە سزاى یاساى خۆیان بدرێن .

ئەو جوتیارە باسی لەوەشكرد، زەوییەكانمان لەیەك دۆنم دوو تۆن گەنمی تێدا بەرهەم دێت، واتە بەهۆی ئاگرەكەوە زیاتر لە هەزار تۆن گەنممان سوتاوە، نازانین بەچی هۆكارێك دەسوتێنرێت، كێشەیەكی كۆمەڵایەتی وا لەناوچەكەدا نیە، بەهۆیەوە موڵكو ماڵی لادێیەكی گەورە بسوتێنرێت.

ئ.م

Comments are closed.