ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر هێژا قەلەندەر دەڵێت، قورسبوونی کرداری هەرس، ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن، قورسبوونی قوتدان، زوو تێربوون لە خواردن، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، لەدەستدانی کێش بە بێ هۆ و هەڵ هێنانەوەی خوێن لە نیشانەکانى کەسى تووشبوون بە شێرپەنجەی گەددە.
دکتۆر هێژا قەلەندەر، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى نەشتەرگەرى کۆئەندامى هەرس، جگەر، پەنکریاس و بۆرییەکانى زراو لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانی کەسى تووشبوو بە شێرپەنجەی گەددە دەکات و دەقى نوسینەکەش بەمجۆرەیە:-
نیشانەکانی کەسى تووشبوو بە شێرپەنجەی گەددە کامانەن؟
یەکەم- قورسبوونی کرداری هەرس.
دووەم- ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن.
سێیەم- قورسبوونی قوتدان.
چوارەم- زووتێربوون لە خواردن.
پێنجەم- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
شەشەم- رەشبوونی پیسایی.
حەوتەم- هەڵ هێنانەوەی خوێن.
هەشتەم- لەدەستدانی کێش بە بێ هۆ.
ئ.م
Comments are closed.