پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و سبەى ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، ئەمڕۆ یەک تا چوار پلە و سبەى یەک تا سێ پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.