لە ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی کامپى مەخموور بەڕێوەچوو

لە شارى میونیخ لە وڵاتى ئەڵمانیا کوردان و ئازادییخوازانی ئینتەرناسیۆنالیست گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی هاوڵاتیانى کامپى مەخموور دەربڕی و داوای فراوانکردنی پشتیوانییەکانیان کرد.

لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانى کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، لە شارى میونخی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا ئازادییخوازە ئینتەرناسیۆنالیستەکان لەسەر بانگەوازیی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و گەنجانی کوردستان کۆبوونەوە و هەوڵەکانیان بۆ تەلبەند کردنی کامپەکە شەرمەزار کرد.

هەروەها، لە بەشێکى دیکەى چالاکییەکەدا بەشداربووان سڵاویان لە بەرخودانی خەڵکی کامپى مەخمور کرد .

هاوکات، لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوی تەژەکە-ئە بە زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و تێیدا داوا کرا پشتیوانیەکان بۆ هاوڵاتیانى کامپەکە زیاتر بکرێت و پاشان دروشمى بژی بەرخودانی مەخمور وترایەوە.

لەبەرەبەیانی ڕۆژی ٢٠ی مانگى ڕابردووەوە، سوپای عێراق هەوڵی گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور دەدات، بۆ تەلبەندکردنی دەوری کامپەکە، ئەو هەوڵەی سوپای عێراق لەلایەن دانیشتوانی کامپەکەوە ڕەتدەکرێتەوە و بە ژن و گەنج و پیر و منداڵەوە لەبەرخۆداندان لە دژی.

ئ.م

Comments are closed.