ڕەجەب تیب ئەردۆغان وەك ١٣ یەمین سەرۆك كۆماری توركیا لە پەرلەمانی توركیا سوێندی یاسایی خوارد, و پەرلەمانتارانی جەهەپە و هەدەپە لەبەر سوێندخواردنەكەی هەڵنەسان.
ئەمڕۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەک سەرۆککۆماری ١٣یەمینی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، ئەوەش دوای ئەوەی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا ڕێژەی ٥٢٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
مەراسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان لە پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو، لەكاتی چونەژوورەوەی ئەردۆغاندا بۆ ناو پەرلەمان، پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەهەپە لەبەری هەڵنەسان و بەهەمانشێوە پێشوازییان لە سوێندخواردنەكەی نەكرد و لەكاتی سوێندخواردنیدا هەڵنەسان.
دوای سوێندخواردنەکە، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی گۆڕی مستەفا ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا دەکات و پێنجی ئێوارە لە كۆشكی جانكایە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەدەچێت.
س.س
Comments are closed.