دەروازەی سێمێلکا بە ڕووی رۆژئاوای کوردستاندا دەکرێتەوە

 لەپاش ٢٣ ڕۆژ داخستنی دەروازەی سێمێلکا لەلایەن پەدەکەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەریی دەروازەکە  ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو دەروازەکە دەکرێتەوە.

دەروازەی فیش خابوور، کە دەکەوێتە بەرامبەر دەروازەی سێمێلکا لە ڕۆژئاواى کوردستان و دەروازەیەکی فەرمی نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانە، لە ١١ـی ئایاری ئەمساڵ، بەبێ هیج ئاگادار کردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە و بە بێ ئاشکرا کردنى هیچ هۆکارێک  داخرا.

لەدوای ٢٣ڕۆژ ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی دەروازەی سێمێلکا (پیشخاپوور) ڕای گەیاند، بڕیار دراوە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی پیشخاپوور بکرێتەوە.

لەپاش داخستنی دەروازەکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، پەدەکە لەژێر خۆنمایش کردنی درۆدا هەوڵی ئەوە دەدات دەرگاکە وەک ئامرازێکی گوشار بەکاربهێنێت، پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە پارتی دەرگاکە لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت بۆ شکاندنی ئیرادەی ئێمە و حکومەتەکەمان هەروەها پەدەکە ڕێگە بە تێپەڕبوونی بریندارەکان نادات تا چارەسەر وەربگرن .

ب.گ

Comments are closed.