پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، پایسکیل لێخوڕین تەنھا بۆ چێژوەرگرتن نییە، بەڵکو یەکێکە لەو وەرزشانەی تیایدا زۆرترین ماسولکەی جەستە دەجوڵێت و ھانی دڵ دەدات خێراتر لێبدات و سووڕی خوێن چالاک بکات، چالاکبوونی سووڕی خوێنیش بە واتای کەمبوونەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانى خوێن دێت.
دکتۆر دێژین فایەق، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى سنگ، دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نوسینێکدا ئاماژە بەسودە تەندرووستییەکانى پایسکیل لێخوڕین دەکات و وەک هۆکارێکى گرنگ بۆ کەمکردنەوەى مەترسی جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانى خوێن وێناى دەکات.
لە سەرەتاى نوسینەکەیدا دکتۆر دێژین فایەق، ئەوەى خستووەتەڕوو، پایسکیل لێخوڕین تەنھا بۆ چێژوەرگرتن و خۆشی نییە، بەڵکو یەکێکە لەو وەرزشانەی تیایدا زۆرترین ماسولکەی جەستە دەجوڵێت.
دەشڵێت، گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولکەکان ھانی دڵ دەدات خێراتر لێبدات و سووڕی خوێن بە گشتی چالاک دەکات، چالاکبوونی سوڕی خوێنیش بە واتای کەمبوونەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانى خوێن دێت.
بە وتەى پسپۆڕانى ژینگە و تەندرووستى لێخوڕینى پایسکیل، هەم هەنگاوێکى دۆستانەى ژینگەیە، چونکە بەدوورە لە پیسکردنى و هەمیش بۆ تەندروستى مرۆڤ گرنگى زۆرى هەیە و بۆیە داوا دەکرێت پەرە بە بەکارهێنانى بدرێت.
ئ.م
Comments are closed.