ڕێکخراوى ئۆپیک لەبارەى کەم کردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ڕێکخراوى ئۆپیک کۆدەبنەوە و بەپێى زانیارییەکانیش لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانى ئۆپیک گفتوگۆ لەبارەى کەم کردنەوەى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى نەوت دەکەن و ڕەنگە نزیکەى یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کەم بکرێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ٢٣ ئەندامەکەى ڕێکخراوى ئۆپیک کۆببنەوە و بەپێى هەواڵى میدیاکانیش لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانى ئۆپیک گفتوگۆ لەبارەى کەم کردنەوەى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى نەوت دەکەن.

لەبارەى کۆبوونەوەکەوە هایان عەبدول غەنی، وەزیرى نەوتى عیراق بە سۆمەرییەى ڕاگەیاندووە، هێشتا ناڕوونە، کە ئایا لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار دەدرێت نزیکەى یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کەمبکرێتەوە یان نا.

هاوکات، وەزیرانی وڵاتانى ئەندامى ئۆپێک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتیان بە بڕى دوو ملیۆن بەرمیل کەم کردەوە و لە مانگى نیسانى ئەمساڵیش جارێکى دیکە بڕیاریاندا بڕى یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کەم بکەنەوە.

جێگەى ئاماژەیە، وڵاتانى ئەندامى ڕێکخراوى ئۆپیک بریتین لە ٢٣ ئەندام و بەمجۆرەن ڕووسیا، سعودیە، عێراق، مەکسیک، ئیمارات، ڤەنزوێلا، ئازرەباینجان، گابۆن، لیبیا، کوەیت، جەزائیر، ئێران، هیندستان، کۆمارى کۆنگۆى دیموکرات، عومان، ئیکوادۆر، سودان، نەمسا، نەیجیریا، ئەنگۆلا، غانای ئیستوائی، کازاخستان و سودانى باشور.

ئ.م

Comments are closed.