هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەک و دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند

هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەک و دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مانگى ئایارى ئەمساڵ لە باشوورى کوردستان شەهیدبوون و دەشڵێن، هاوڕێیانمان سینان، مەزڵوم و ئارارات، بوونە مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادیمان و هەموو کات رێگای ئێمەی رووناک دەکەنەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی فەرماندەیەک و دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە مانگى ئایارى ئەمساڵ لە باشوورى کوردستان شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، فەرماندەمان سینان دژوار و هاوڕێیانمان مەزڵوم کۆچەر و ئارارات تۆڵهەڵدان، لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە باشووری کوردستان، لەو کاتەی ئەرکی خۆیان ڕادەپەڕاند لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا شەهیدبوون.

دەشڵێن، جەنگاوەی دڵسۆزی پارتەکەمان هەڤاڵ سینان، کە ٣٠ ساڵی خۆی بە تێکۆشانی ئازادیی بەخشی لە ئاستی فەرماندەیی ئەیالەتدا ئەرکی وەرگرت، لەگەڵ دوو هەڤاڵی خۆی شەهیدبوون و شەهیدبوونی ئەوان بۆ تێکۆشانی ئێمە زیان و کۆستێکی گەورەبوو.

باس لەوەشکراوە، هاوڕێیان سیان، مەزڵوم و ئارارات، کە لە پێناو داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان بە بێ ڕاڕایی و دوو دڵی، دەبنە مەشخەڵی تێکۆشانی ئازادیمان و بەردەوام ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە و شێوازی بەشداربوونی گیانبازانە و هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆییان بۆ ئێمە دەبێتە نمونە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاڵای تێکۆشانی ئەوان بە شەکاوەیی ڕادەگرین، تۆڵەیان دەکەینەوە و بەردەوام خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و لە کەسایەتی هاوڕێیان سینان، مەزڵوم و ئاراراتدا ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە جارێکی دیکە نوێی دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، کە ئێمە ڕێبوار و شوێنکەوتووی هێڵی شەهیدان دەبین.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێ شەهیدەکانمان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.

هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدەکانەوە بەمجۆرە زانیاریى خستووەتەڕوو:-

ناسناو: سینان دژوار

ناو و پاشناو: فەهمی ئۆگمەن

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک- باوک: بەسنا- جاسم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

—–

 ناسناو: مەزڵوم کۆچەر

ناو و پاشناو: محەمەد ساڵح چاکال

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک- باوک: رابیعە- سدیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

ناسناو: ئارارات تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: ئەحمەد مەحمود عەلی

شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانی

ناوی دایک- باوک: مەهدیە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئاداری ٢٠٢٣/ باشوری کوردستان

ئ.م

Comments are closed.