نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆ‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگى ڕابردوو دیاری کرا کە هەر ئەمپێرێک له نێوان هەزار دینار بۆ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدەکانیش ٢٤ کاتژمێرى ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاریی مۆ‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و تێیدا به‌پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلیى بۆ مانگی ئایاری ڕابردوو دیاریی کرد.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕوونیکردوەتەوە، نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگى ڕابردوو له‌نێوان هەزار دینار بۆ هەزار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە ، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده وەک پێشتر ڕاگەیانراوە ٢٤ کاتژمێرى ده‌بێت، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە مۆ‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان له ١٠ خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن مۆلیده‌كه سزا ده‌درێت.
ئ.م
Comments are closed.