لە شارەزوور نزیکەی ٤٠٠ دۆنم گەنم سووتا

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە نزیکەی ٤٠٠ دۆنم گەنمی هاوڵاتیان لە شارەزوور سووتا.

ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری شارەزوور ئاگر کەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە زیان بە نزیکەی ٤٠٠ دۆنم گەنمی هاوڵاتیان کەوتووە، تا ئێستاش هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، دواى ئەوەى ئاگادارکرانەوە کە حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە لەسنوری گوندی کانی بەردینە، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا، بەهاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی شارۆچکەی شارەزوور و خەڵکی سنوورەکە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

لە بارەی هۆکاری کەوتنەکەوەی ئاگرەکەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگە ڕاشیگەیاندووە، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

شـ. ئـ

Comments are closed.