پارێزەری دۆسییەی شنیار هونەر، کە مانگی شووباتی ساڵی پار هاوسەرەکەی سووتاندی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسییەکەوە دەرکردوو و تاوانبارەکە، کە هاوسەری شنیار بوو، سزای ٢٠ ساڵ زیندانیی کردنی بۆ دەرچوو.
ئاودێر عومهر، پارێزەری دۆسییەی شنیار هونەر، لە بەردەم دادگای سلێمانیدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای زیندانییكردنی تاهەتایی بەسەر هاوسەری شنیار هونەردا سهپاند.
شنیار هونەر، ژنێکی گەنجی خەڵکی سلێمانی بوو، مانگی شووباتی ساڵی ٢٠٢٢، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و پاش مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
دوای دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی، ژنێکی دیکەش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوەکە و هاندانی بۆ کوشتنی شنیار، دەستگیرکرا، بەڵام وەک پارێزەر ئاودێر عومەر وتی، ژنەکە ئازاد کرا و سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ هاوسەرەکەی شنیار هونەر دەرچووە.
پارێزەرەکە وتیشی: بەڵام ئێمە بە بڕیارەکە ڕازینابین و تانەی لێ دەدەین، چونکە دەبوو سزاکە توندتر بێت، بەپێی یاسا سوتاندن دەچێتە چوارچێوەی کوشتن بەشێوەیەکی “وەحشیانە” و سزاکەی دەبێت لەسێدارەدان بێت.
ش. ئـ
Comments are closed.