هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ تەلبەندکردنی کامپی مەخموور لە شاری تۆلۆزی فەڕەنسا شەرمەزار کرا و داوا لە عێراق دەکرێت، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کامپەکەدا بکات.
لەسەر داواکاری دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، حکومەتی عێراق لە ٢٠ـی ئایار بەدواوە هەوڵی تەلبەندکردن و دروستکردنی قولەی سەربازیی دەدات بەچوار دەوری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودیدا لە مەخموور، ئەمەش کاردانەوەی گەورە و ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە شاری تۆلۆزی فەڕەنسا بە گردبوونەوەیەک هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخموور شەرمەزار کرا.
ئازادییخوازانی فەڕەنسا و کوردانی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تێیداهاتبوو، چالاکوانان داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، کە دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆدانی کامپەکە بهێنێت و پەنابەران بپارێزێت و بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجوڵێتەوە.
س.س
Comments are closed.