شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق كوژرانی ١٠ چەتەی داعشی ڕاگەیاند

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ئۆپراسۆنێكی هێزی ئاسمانیی عێراق لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا ١٠ چەتەی داعشیان لە پارێزگای دیالە كوشتووە.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە ئەمنییەكان و پلانی لەناو بردنی چەتەكانی داعش لە عێراق، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەپاش ئەوەی هێزی بەرگریی ئاسمانی هێرشێكی سەركەوتووانەیان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجادا، توانیان چوار چەتەی داعش بكوژن، هەروەها هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر توانی سێ چەتەی داعش بكوژێت.

ڕوونیشی كردەوە، هێزی ئاسمانی عێراق سەركەوتوو بوو لە دەستپێكردنی هێرشێكی تری ئاسمانی، كە تەواوكەریی هەوڵەكانی پێشووتر بوو، لە زنجیرە چیای حەمرین، لە ئەنجامدا سێ چەتەی دیكە كوژرا، بەمپێیەش لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٠ چەتەی داعش كوژراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.