بەهۆی ڕاکێشانی کێبڵی کارەباوە، تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دادەخرێت و وەک ڕێگای دووەم شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەر شاخ بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند لە سبەینێوە تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر٨:٠٠ـی شەو تا ٧:٠٠ـی بەیانی بۆماوەی چەند ڕۆژێک دادەخرێت بە مەبەستی ڕاکێشانی کێبڵی کارەبا، شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەکاربهێنن.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بەرۆژ دەتوانن ڕێگاى تونێلەکە بەکاربهێنن، بەڵام لە کاتژمێر ٨:٠٠ـی شەو تا ٧:٠٠ـی بەیانی ناتوانن نە ڕێگای سەرشاخ و نە تونێلەکەش بەکاربهێنن.
ئ.م
Comments are closed.