دەوڵەتى تورک ١٦٧ جار چیا ئازادەکانی کوردستانی بۆردوومان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاوی کردەوە، سوپای داگیرکەریی تورک ١٥٢ جار بە تانک و چەکی قورس و ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دوو جار بە بۆمب و تەقەمەنی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سوپای داگیرکەریی تورک بۆ سەر ناوچەکانی بەرخۆدان و هێزەکانی گەریلا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە ۱ـی حوزەیران داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم، چالاکییان ئەنجامداوە و هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان، لەبەرامبەردا هێزەکانی گەریلا بەرپەرچیان داوەتەوە و ڕێگرییان لە جوڵەی داگیرکەران کردووە.

ئەوەش هاتووە تێیدا، لە ۲ـی حوزەیران، داگیرکەران لە گۆڕەپانی پاراستنی ئێف ئێم هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی ئازادیی، بەڵام هێزەکانی یەژا ستار بەرپەرچیان داوەتەوە، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا و ڕێگریش لە جوڵەی داگیرکەران کرا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى هەپەگە، لە ۳۱ـی ئایار داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی هیڵی هەکاری، بەڵام هێزەکانمان وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە، دواتر ناوچەی پاراستنی گەریلا بۆردوومانکرا.

هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ۱ـی حوزەیراندا، هەشت جار لە خواکورک، ناوچەکانی ئاوی لۆلان، سینین، گۆشین و شەهید هاوار، هەشت جار بۆردومان کراوە، هەروەها لە ۳ـی حوزەیراندا دوو جار لە ناوچەکانی گەڕەکی دەشتی کافییە و زێنگیل هیڵ و سێ جار لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی پاراستنی گردی ئامەدیش ۱۳ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆمباران کراوە.

ر.س

Comments are closed.