ڕۆژەڤ

  • چەند گەنجێکی شارۆچکەی سەیدسادق، لەکاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی هەڵمەتێکی دابەشکردنی نەمامی توو دەستپێدەکەن، ئامانجیان لەکارەکەش زیادکردنی ڕێژەیی سەوزاییە.
  • بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ مامۆستا ( رەزوان قادر) سەرۆکی رێکخراوی شاوێر، لەکاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە ناوەندی باڵای هەولێر دەکرێتەوە.
  • گفتوگۆکان بۆ ئامادەکاری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و بەشە بودجەی هەرێم بەردەوامە.
  • لە پاش ١٦ڕۆژ بەرخۆدانی پەنابەرانی کامپی مەخموور، دواجار ڕێککەوتن کرا و سوپای عێراق کشانەوە لە دەوری کامپەکە و ئەوانیش کۆتاییان بە چالاکی هەڵدانی چادر هێنا.
  • ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە، بەڵام ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە ژینگە و سرووشتی کوردستان وێران دەکرێت و دەسووتێنرێت و دارستانەکانی بادینان دەبڕنەوە و دارەکانی دەدزن.
  • ئەمڕۆ پارتی سەوزی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنیان و ڕۆژی جیهانی ژینگەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدەدەن، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی.

Comments are closed.