پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو نزم دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.