لە جەزیرە جاشێک لە سەیارەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

لە ناوچەی سووری جەزیرە جاشێک لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی سووری جەزیرە لە شڕناخ، جاشێک بە ناوی مستەفا ئەردەم لە ئۆتۆمبێلەکەیدا کووژرا و بەپێی زانیارییەکان تائێستا کەسی ئەنجامدەر دەستگیر نەکراوە.

کوژراوەکە جاشێکە بە ناوی مستەفا ئەردەم ، و بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر، لە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جەزیرە.

بەگوێرەی زانیارییەکان مستەفا ئەردەم، ئەندامی تیمی خەنجەرە، ئەو تۆڕەی کە بەرپرسیارن لەهەموو تیرۆر و کوشتنێکی کوردان، کە لە تورکیادا بە بکوژ نادیار لەقەڵەم دەدرێن ئەم تیمە یەکێکە لە تیمە ترسناکەکانی دەوڵەتی تورک، بەڵام لە ڕواڵەتدا سەربە هیچ دەزگایەکی فەرمی دەوڵەت نین و تا ئێستاش بکوژەکەی دەستگیر نەکراوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

ب.ق

Comments are closed.