سەرۆکی تەریقەتێک دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر ژنێکی بەخشراو

سەرۆکی تەریقەتێکی ئیسلامی لە تورکیا، دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێکی گەنج کە گرفتی دەروونی هەبووە، بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرۆکی (کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی زانستی عوزلەت) تەریقەتێکی ئاینییە لە تورکیا، دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، کە ٪٥٠ کێشەی فیزیکی مێشکی هەیە و “بەخشراوە”.

ڕووداوەکە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا بووە، کاتێک ئەو ژنە گەنجە لەو خوێندنگەیەی باپیری کاری تێدا دەکات دێتە دەرەوە و دەچێتە ئەو ناوەندە کۆمەڵایەتییە ئانییەی نزیک خوێندنگەکە، کە ئەلپەرەن سادە تەمەن ٣٤ ساڵ، ناسراوە بە “عەلی ڕزا سادە خۆجە ئەفەندی”، سەرۆکی (کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی زانستی عوزلەت)، بەنزیکی کۆمەڵەی ئیسماعیلاغا ناسراوە، لەوێ دەبێت، هەر لەوێدا ئەو سەرۆکە ئاینییە ژنە بەخشراوەکە لە خۆی مارە دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەر.

لەدوای ئەو ڕۆژەش، لەژێر هەڕەشە و ترساندندا بۆ ماوەیەک دەستدرێژی سێکی دەکاتەوە سەر، تا ژنە گەنجەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

پاش ١٠ ڕۆژ لە خۆکوشتنی ژنە گەنجەکە، تاوانبار ئەلپەرەن دەستگیر دەکرێت و تا ئێستا پرۆسەی دادگایی کردنی بەردەوامە، بەپێی یاسای تورکیاش، ئەو تاوانە سزاکەی لە ٣ ساڵەوە بۆ ٢٦ و شەش مانگ دەبێت.

دیاردەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و منداڵ لە تورکیا، بووەتە کێشەیەکی گەورە، بەڵام دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ کۆتایی پێهێنانی، بەڵکوو بە یاسا چاوپۆشی و ئاسانکاری بۆ تاوانبارانی دۆسییەکانی دەستدرێژی سەر ژنان کراوە.

ش. ئـ

Comments are closed.