پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت: نەخۆشی ئاوی ڕەش یان زەختی چاو، لە ئەنجامی زیادبوونی فشاری ناو چاو، بەهۆی کەم بوونەوەی ڕێڕەوەکانی دەرچوونی ئاوی چاو، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارەی لە چاوەوە دەچێت بۆ مێشک، دروست دەبێت، دەشڵێت: تەمەن و شەکرە هۆکارن بۆ دروستبوونى نەخۆشییەکە.
دکتۆر خەرمان حەمە عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری نەخۆشیەکانى چاو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشی ئاوی ڕەش یان زەختی چاو و هۆکارەکانى دروستبوونى دەکات، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
نەخۆشی ئاوی ڕەش یان زەختی چاو لە ئەنجامی زیادبوونی زەختی ناو چاو، بەهۆی کەم بونەوەی ڕێڕەوەکانی دەرچوونی ئاوی ناو چاو، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارەی، کە لە چاوەوە دەچێت بۆ مێشک دروست دەبێت.
بەپێى ئامارەکان لە جیهاندا چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس نابینا بوون بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە.
نەخۆشی ئاوی ڕەشی چاو یەکێکە لەو نەخۆشیانەی، کە درەنگ دەست نیشان دەکرێت، چونکە نیشانەکانی دیار نین لە سەرەتاوە، بەڵکو لە ماوەی چەند مانگێک بۆ چەند ساڵێک دەردەکەوێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک شەش مانگ جارێک پشکنینی چاو ئەنجام بدات.
ھۆکارەکانی دروستبوونی نەخۆشی ئاوی ڕەشی چاو کامانەن؟
یەکەم -تەمەن
دووەم -ھەبوونی نەخۆشییەکە بەھۆی بۆماوەیەوە.
سێیەم –نەتەوە -هەندێک نەتەوە ئەگەری توشبونیان بە ئاوی ڕەش زیاترە.
چوارەم- بوونى نەخۆشی وەک شەکرە و نزیک بینی.
ئەگەری ھەیە ھەموو کەسێک توشى نەخۆشی ئاوی رەشی چاو ببێت، بەڵام زیاتر بەساڵاچووان توش دەبن.
چارەسەرى نەخۆشیی ئاوی ڕەشی چاو بە چ ڕێگایەک دەکرێت؟
یەکەم -قەترەی چاو
دووەم – نەشتەرگەری
سێیەم -لێزەر بەپێی جۆری نەخۆشییەکە.
ئ.م
Comments are closed.