لە پەرلەمانی ئەورووپا کۆنفرانسی “شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا” بەڕێوەدەچێت

لە پەرلەمانی ئەورووپا کۆنفرانسی شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا، دووڕیانی سەرکوت یان شۆڕش؟ بەڕێوەدەچێت و چەندین سەرکردە و ئەندامانی پارت و کەسایەتییە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی ئەورووپی تیێدا بەشداران.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە یەکێک لە هۆڵە سەرەکییەکانی پەرلەمانی ئەورووپا کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژەی گرنگ سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت.

کۆنفڕانسەکە بەناونیشانی (شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئێراندا، دووڕێیانی سەرکوت یان شۆڕش؟) لە لایەن فراکسیۆنەکانی سۆسیال دیموکراتەکان، چەپ و سەوزەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران و ئەنستیوتی کورد لە بڕۆکسلـەوە ڕێکخراوە و تێیدا چەندین سەرکردە و ئەندامانی پارت و کەسایەتییە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پارلەمانتاران و سیاسەتمەدارانی ئەورووپی و ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژنان بەشدارن.

کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە خولەکێک ڕێزگرتن لە قوربانیانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستپێکرد.

دواتر کۆستاس ماڤریدێس، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە گرووپی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەورووپا، ئازاد کەریمی وتەبێژی پلاتفۆرمی دیمۆکراتیکی ئێران، ئیلاهە سەدر، چالاکی بزووتنەوەی ژنانی ئێران کۆنفڕانسەکەیان دەستپێکرد.

کارنامەی پانێڵەکان و پانێڵیستە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەیە:

پانێڵی یەکەم (١٠:٣٠ – ١٣:٠٠): هۆکار و سەرچاوەی مێژوویی قەیرانەکانی ئێران

پێشکەشکاری پانێڵ؛ ڕۆژین موکریان

پانێڵیستەکان:

– فرانسوا ئەلفۆنسی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و گرووپی سەوزەکان/هاوپەیمانی ئازادی ئەورووپا و ئەندامی گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەورووپا

– پرۆفیسۆر عباسی وەلی، مامۆستای پێشووی زانکۆ

– سیمین سەبری، وتەبێژی حیزبی دیموکراتی ئازەربایجان – ئێران

– مەیسەم ئەلمەهدی، یەکێک لە ڕێبەرانی کرێکاری ئێران و لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئەهواز

– شیما سیلاڤی، چالاکوانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهوازی، بەرپرسی پڕۆژەی UNPO

-فەریبا بەلوچ، چالاکی بزووتنەوەی ژنان

پانێڵی دووەم، بۆچوون و بەرپرسیارێتی گەلان لە پڕۆسەی دیموکراتیزەکردنی ئێراندا

پێشکەشکاری پانێڵ: دیمەن سوهرابی

پانێڵیستەکان..

– ئەڤین ئینجیر، گروپی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەورووپا

– ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران

– موستەفا هێجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

– سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

پانێڵی سێیەم، تێڕوانین بۆ داهاتوو: پێشنیار و چارەسەرییەکان

پێشکەشکار: سوهەیلا قادری

پانێڵیستەکان:

– سیلڤیا مۆدیگ، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، گروپی چەپ لە پەرلەمانی ئەورووپا -GUE/NGL (TBC)

– ناسر بولیدەیی، وتەبێژی پارتی گەلی بەلوچستان

– سەعید حەمیدان، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ ئازادی ئەهواز

– مریەم فەتحی، نوێنەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەورووپا

کۆتایی کۆنفرانس..

جێگای ئاماژەیە، کۆنفڕانسەکە بۆ یەکەمین جار ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، موستەفا هێجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی کۆکردەوە و ئەوەش وەک پێشهاتێکی گرنگ و دەستپێکێک بۆ کردنەوەی زۆرێک لە گرێکوێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێی دەڕوانرێت.

ش. ئـ

Comments are closed.