ئەمڕۆ ئێران په‌رده‌ى له‌سه‌ر یەکەم مووشەکی نوێی بالیستى خۆی بە ناوی “فەتاح” لادا،کە بە پێشکەوتوترین موشەکی ئەو وڵاتە وەسف دەکرێت و توانای چوونە ناو پێشکەوتوترین سیستەمی بەرگری هەیە .
فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران دروستکردنی موشەکێکی نوێی بالیستی ڕاگەیاند کە توانای هەیە هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت .
فەریق ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، خۆرهەڵاتنی ئەمڕۆ، لە هیچ ڕۆژێکی ئاسایی‌دا دوبارە نابێتەوە، چونکە ئەمڕۆ پەردە لەسەر موشه‌كى “فەتاح” هەڵدەدەینەوە .
ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا”ی ئێرانی ڕایگەیاندووە، مووشەکی بالیستی فەتاح مووشەکێکی بالیستیه‌و توانای هەیە مەودای هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و توانای چوونە ناو پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگریی هەیە، هەروەها توانای بەئامانجگرتنی هەر سیستەمێکی وردی بەرگری مووشەکی هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، خێرایی موشه‌كه نوێیه‌كه له خێرایی ده‌نگ زیاتره، ئێران به‌جۆرێك په‌ره‌ى به پیشه‌سازی جه‌نگی داوه كه ئێستا درۆنى ئێرانى له‌جه‌نگى نێوان روسیا‌و ئۆکراینا به‌كارده‌هێنرێت و به‌یه‌كێك له پێشكه‌وتوترین به‌رهه‌مهێنراوى پیشه‌سازى جه‌نگى ئەو وڵاتە داده‌نرێت.
ر.س
Comments are closed.