ڕۆژەڤ

– ئاژەڵدۆستانی سلێمانی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی لەبەردەم شێڵتەری سەگ بەخێوکردن لە عەربەت خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن دژی خراپپی دۆخی ژیانی سەگەکان لەو شێڵتەرەدا.

– تۆڕی رێکخراوەکانی سلێمانی پانێڵێک ساز دەکات بە ناوی ( ئایندەی هەرێم لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی) لە هۆڵی خاک لە سلێمانی لە کاتژمێر ٣:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ .

– پێنجەمین فێستیڤاڵی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە لە ڕۆژانی ٧-٨ـی مانگ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی بەڕێوەدەچێت.

– رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە کۆنفراسی نێودەوڵەتی دەربارەی پلانی کارکردن بۆ ڕێگریی کردن لە توندڕەوی و توندوتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات لە هۆڵی مۆنۆمێنت لە کاتژمیر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

 

 

Comments are closed.